بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "مەولوود چاوش ئۆغڵوو" وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ تورکیا ڕایگەیاند: نامهەوێ سەبارەت بە بڕیاری سەرۆک پەرلەمانی وڵاتێکی دیکە هیچ را و بۆچوونێک دەربڕم، لەبەر ئەوەی کە دڵنیام هۆکاری زۆریان هەیە بۆ ئەو بڕیارە.
چاوش ئۆغڵوو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڵام من گەلێک خۆشحاڵم لەوی کە سەرۆکی دومای ڕووسیا لە کۆبوونەوەی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەهێزتر کردنی پێوەندییە ناوچەییەکان" بە مەیواندارێتیی پەرلەمانی تورکیا بەشداری دەکات. ئەو کۆبوونەوانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەڕێوە دەچن گەلێک گرینگن. ئێمە هاوڕێ لەگەڵ ڕووسیا دژ بە تیرۆر شەڕ دەکەین هەر لە بەر ئەوەش ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان پشتی ئێمەی گرت.
.........
340